هه‌واڵ

بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

بەگوێرەی بەشى پێشبینى کەشناسی لە ئەمشەوەوە بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە ناوچە شاخاویی و سنوورییەکاندا بەفر دەبارێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەشی پێشبینی کەشناسی سەربە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو بارستە هەوایەکى سارد ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و کاریگەرى ئەو بارستە هەوایە ساردە بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک دەمێنێتەوە و پلەکانى گەرما بە نزیکەى (٤-٦) پلەى سیلیزى دادەبەزێت. هەروەها ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان بۆ سفر پلەى سیلیزى دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی کەشناسی، ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ هاتنى ئەو بارستە هەوا ساردە باران و بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان و لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى پارێزگاى سلێمانى لە کاتەکانى شەودا و کاتەکانى بەرەبەیانى ڕۆژى هەینى دەبارێت.

زیاتر دەڵێ، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمە باران و ناوچە شاخاوییەکانى لە کاتى باران بەفربارینى دەبێت و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى  باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى بەفر بارینى کەمى هەیە .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...