هه‌واڵ

لە هەولێر سێ بازرگان بە پێنج کیلۆگرام کریستاڵەوە دەستگیرکران

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ شەممە، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشتووە، کە بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بە مەبەستی فرۆشتن و ساخکردنەوە هێنراوەتە ناو شاری هەولێر، تیمەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانیاندا، توانیوویانە شوێنی دوو کەسی بیانی هۆتێلێک دەستنیشان بکەن و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، شەوی ڕابردوو ٥/٦ی کانوونی دووەم، سێ کەس دەستگیرکراون و “بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان کە زۆر بە وردی جێسازی بۆکرابوو، دۆزرایەوە و دەستی بەسەرداگیرا”.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...