هه‌واڵ

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ سه‌رۆكى ئیستۆنیا ده‌كات

زێدپرێس

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە ئالار كاریس سه‌رۆكى كۆمارى ئیستۆنیا كرد و بڕیار وایە پێکەوە چەند پرسێکی هاوبەش گفتوگۆ بکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر، پێشوازى له‌ ئالار كاریس سه‌رۆكى كۆمارى ئیستۆنیا كرد كه‌ جارى یه‌كه‌مه‌ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیار وایه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ردوو سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیستۆنیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆ بكه‌ن و بیروڕا بگۆڕنه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button