هه‌واڵ

ئەمریکا پلانی پەراوێزخستنی ئێران لەگەڵ ١٠ وڵاتی ناوچەکە تاوتوێ دەکات

زێدپرێس- محەمەد عەبدوڵا

 

وەزیری دەروەی ئەمریکا بەمدواییانە سەردانی ١٠ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە و باسی یەکگرتوویی ئەو وڵاتانەی کردووە سەبارەت بە پەراوێزخستنی ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنیۆ بلینکن ڕۆژی ٥ی کانوونی دووەم گەشتێکی یەک هەفتەیی بۆ ١٠ وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد. تەوەری فتوگۆکانی بریتی بووە لە کێشەی ئیسرائیل و حەماس و چۆنیەتی پەراوێزخستنی ئێران و گرووپە بە وەکالەتەکانی سەر بە ئێران.

لە گەیشتەکەیدا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بلینکن سەردانی تورکیا و قوبرس و ئوردن و قەتەڕ و ئیمارات و سعودیە و ئیسرائیل و ڕامەڵڵای کەرتی ڕۆژئاوای غەززە و بەحرەین و میسر کرد.

بلینکن لە وتارێکی ڤیدیۆیی کورتدا کە ڕۆژی ١٢ی کانونی دووەم لە سەر پەیجی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە پوختەی سەردانەکەی دەخاتە ڕوو.

بلینکن گوتی هەمومان ڕازی بووین کە شەڕی حەماس و ئیسرائیل پەرەناستێنێت بۆ وڵاتانی تر؛ هاوکاری مرۆیی زیاتر دەگاتە دەستی خەڵکی غەززە؛ خەڵکی مەدەنی باشتر دەپارێزرێت؛ گەڕاندنەوەی دیلەکانی ئیسرائیل؛ پشتیوانیکردنی ئیسرائیل لە هەوڵەکانی بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە لەوەی جارێکیتر ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر هەرگیز ڕوو نادەنەوە؛ پاشان کۆتایی هێنان بەو جەنگە لەڕێگەی دابینکردنی ئەو ئاسایشەی ئیسرائیل پێویستیەتی و ئەو دەوڵەتەی فەڵەستین شایانیەتی.

بلینکن گوتیشی، هەمووان هاوڕابوون لەسەر پێکەوە کارکردن و یەکگرتن بۆ پەراوێزخستنی ئەکتەرەکانی وەکوو ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئێران، وەکوو حەماس و حزبوڵڵا و حووسییەکان، چونکە زیانی گەورە بە خەڵکێکی زۆر دەگەیەنن.

هەموو سەرکردەکان هاوڕان کە دەبێت لە ڕۆژ و هەفتە و مانگەکانی داهاتوودا بڕیار و بژاردەی قورس بدرێن و ئەمریکاش پابەند بێت کە دیپلۆماسیەتی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ئەو داهاتووە بۆ سەقامگیرییەکی باشتر و درێژخایەن لە ناوچەکەدا.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...