هه‌واڵ

منداڵێکی حەوت ساڵان بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ بەهۆی دەستکاریکردن و تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا، لەکاتێکدا لەگەڵ باوکی خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان بوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین ئەمڕۆ سێشەم ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، منداڵێک بەناوی ڕەهێڵ ڕێبین عەزیز دانیشتووی گوندی عەلی میر سەر بە شارەدێی قۆڕەتوو لە گەرمیان، کە لەگەڵ باوکی خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان بووە، بەهۆی دەستکاریکردن و تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، جگە لە مردنی منداڵەکە، بەهۆی تەقینەوەی مینەکەوە ٢٠ سەر ئاژەڵ مرداربوونەتەوە یان زیانیان بەرکەوتووە.

لەلایەکی دیکەوە عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێشەم تەرمی منداڵەکە گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەری کەلار و ئێستا توێکاری بۆ تەرمی منداڵە دەکرێت و پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...