هه‌واڵ

کارەبای 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر دابین دەکرێ

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی “پڕۆژەی ڕووناکی”، ئەمشەو وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کە بریتین لە گەڕەکەکانی (نیشتیمان، ڕاپەڕین، نەورۆز و ماردین) کە نزیکەی 14 هەزار هاوبەشی لەخۆگرتووە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پێشتر 13 گەڕەک بە 51 هەزار هاوبەش سوومەند ببوون کە بریتین لە (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی). بەمشێوەیەش بەکۆی گشتی لەسەر ئاستی هەولێر، تا ئێستا 17 گەڕەک و 65 هەزار هاوبەش و نزیکەی 250 هەزار هاوڵاتی* لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوونە.

وەزارەتی کارەبا دەڵێ، هاوتەریب لەگەڵ شاری هەولێر، کارە تەکنیکییەکان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەستیانپێکردووە، و بەمزووانەش چەند گەڕەکێک لەم پارێزگایانەشدا دەکرێن بە کارەبای 24 کاتژمێری. بەشێوەیەکی گشتی، ئامانج ئەوەیە کە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکرێتە 24 کاتژمێری.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button