هه‌واڵ

سزای زیندانیکردن بۆ بەڕێوەبەرێکی پێشووی کەرکووک دەرکرا

لەسەر سکاڵای دەستەی دەستپاکی عێراق سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن بەسەر بەڕێوەبەرێکی پێشووی پارێزگای کەرکووک سەپێندرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی دەستپاکی عێراق ئەمڕۆ چوارشەم ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئاماژەی دا، دادگای تاوانەکانی کەرکووک- دادگای دوو، بڕیاری خۆی دەرکرد لەسەر سزادانی (یەشار عەلی محەمەد ئەحمەد بەیرەقدار)، بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە دیوانی پارێزگای کەرکووک.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ناوبراو بەشێوەیەکی غیابی و بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزا دراوە، بە تاوانی زیانگەیاندنی بەئەنقەست بە “سامانی دەوڵەت”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە دیوانی پارێزگای کەرکووک، بڕی ١٨٥ ملیۆن دیناری بۆ کۆمپانیایەک خەرج کردووە، لە بەرانبەر دیزاینکردنی باڵەخانەی نوێی پارێزگای کەرکووک و پاشان جارێکی دیکە هەمان بڕە پارەیان بەناوی دیزاینکردنی باڵەخانەکەوە و بەناوی کۆمپانیایەکی دیکە خەرج کردووەتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دادگەی لێکۆڵینەوە لایەنە پەیوەندارەکانی ئاگادار کردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە گەشتکردنی تاوانبارکراو بۆ دەرەوەی عێراق و لە هەمانکاتدا دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی گوازراوە و نەگوازراوەی تاوانبارکراو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...