ههواڵ
هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
دژەتیرۆری کوردستان/پارتی ڕەتی دەکاتەوە هەر هێرشێک بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەنجامدرابێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دژەتیرۆری کوردستان/پارتی ڕایگەیاند، “لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندنی سەر بە میلیشیاکان وا بڵاو کرایەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. هاوکات لە ژمارەیەک کەناڵی ناوخۆییش کە زۆر تامەزرۆی ڕاستیی لێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرن، بەبێ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە و بەدواداچوونی میدیایی، ئەو هەواڵەیان بڵاو کردەوە!”.
زیاتر دەڵێ: “لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و ئەمڕۆ هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.