هه‌واڵ

لەوەتەی شەڕی حەماسەوە تورکیا ٤٥٠ کەشتی بازرگانی بۆ ئیسڕائیل ناردووە

زێدپرێس

 

لەوەتەی شەڕی بزووتنەوەی حەماس و ئیسڕائیلەوە، ٤٥٠ کەشتی بازرگانی لە تورکیاوە بۆ ئیسڕائیل چوون و بەشێکی بارەکەیان نەوت و ئاسن و ئەو کەرستانەن لە پیشەسازی درووستکردنی چەکدا بەکاردەهێنرێن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ڕۆژنامەی (لی مۆندا)ی فەڕەنسی، لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا، پەردەی لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی تورکیا و ئیسڕائیل هەوڵدایەوە و لەو چوارچێوەیەشدا باس لە دووفاقیەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات لە مامەڵەکردنی لەگەڵ پرسی ئیسڕائیل و فەڵەستیندا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، لە ٧ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە، کە شەڕی بزووتنەوەی حەماس و ئیسڕائیل دەستیپێکردووە، ٤٥٠ کەشتی بارهەڵگری بازرگانی لە تورکیاوە بۆ ئیسڕائیل چوون.

ڕۆژنامەکە باسی لەوە کردووە، کە باری زۆر لەو کەشتییانە، نەوت و ئاسن و ئەو کەرستانەن کە لە پیشەسازی درووستکردنی چەکدا بەکاردەهێنرێن، بەو مانایەی کە ئیسڕائیل لە ڕێگەی ئاسن و کەرستەی خاوی هەناردەکراوی تورکیاوە، پیشەسازی چەک و چەکسازی خۆی گەشەپێدەدات.

ڕۆژنامەکە، هەر لەو ڕوانگەیەوە، باس لە دووفاقیەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات، کە لە ئاستی گوتاردا، هەڕەشە لە ئیسڕائیل دەکات و بەڵام لە واقیعدا لە باشترین پەیوەندی بازرگانییدایە لەگەڵ ئیسڕائیل و بەڵکوو بەشێک لە کەرستە خاوەکانی دەوڵەتی ئیسڕائیل لە درووستکردنی چەکدا بەکاریاندەهێنێت، لە تورکیاوە هاوردەیان دەکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...