هه‌واڵ

لە سێمێل پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە چەقۆ کوژرا

لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا، پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە چەقۆ کوژرا و چەند تۆمەتبارێک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

هێمن سولەیمان گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، شەڕێک لە نێوان چەند گەنجێک لە کۆمەڵگەی میسێریکێ- سەر بە قەزای سێمێل- ڕوویدا و بەهۆیەوە پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە چەقۆ کوژرا.

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاشکرای کرد، پۆلیسی قەزای سێمێل گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتباران دەستگیر کران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی زێدپرێس، شەڕەکە لە نێوان ئەندامانی دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...