هه‌واڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان: لەم كاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریكا دەوەستینەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تووندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، “لەم كاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریكا دەوەستینەوە”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەم، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی” ئێكس” ڕایگەیاند: بە تووندی سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە باكووری رۆژهەڵاتی ئوردن دەكەم و سەرەخۆشی لە خێزانی سەربازە كوژراوەكان دەكەم.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوەش دەكات، لەم كاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریكا دەوەستینەوە و هیوای چاكبوونەوەی خێرا-ش بۆ برینداران دەكەین.
شەوی رابردوو فەرماندەیی ناوەندی ھێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە نزیك سنوورەكانی عێراق لە ئوردن كرایە ئامانج و بە هۆیەوە سێ سەرباز كوژران و ٣٤سەربازی دیكەش برینداربوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...