هه‌واڵ

ئاسایشی سلێمانی دۆسیەیەکی سەرنجڕاکێش ئاشکرا دەکات

پیاوێک لە پارێزگای زیقاڕ بەگومانی ڕفاندنی ڕفاندنی دوو کوڕەکەی هانای بۆ پۆلیس بردووە، بەڵام دەرکەوتووە کوڕەکەیان پارەیان لە باوکیان دزیوە و خۆیان لە سلێمانی حەشارداوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای کەمتر لە ٤:٠٠ کاتژمێر لە دیارنەمانیان، دوو هاوڵاتی پارێزگای زیقار کە لەلایەن کەسوکاریانەوە گوماندەکرا ڕفێنرابن، دۆزرانەوە و دەرکەوت تۆمەتبارن بە دزیکردن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی/ ناوشار، ڕایگەیاند، لەدوای بەدەستگەیشتنی نووسراوێکی پۆلیسی پارێزگای زیقار، لەسەر سکاڵای باوکێک سەبارەت بە دیارنەمانی دوو کوڕە هەرزەکارەکەی، دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، دەرکەوت لەڕێگەی گرووپێکی گەشتیارییەوە هاتوونەتە شاری سلێمانی و لە هۆتێلێکدا ماونەتەوە، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەرکەوت بڕی ٣٥ ملیۆن دیناری عێراقییان لە باوکیان بردووە و خۆیان حەشارداوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەڵێ، ئێستا هەردوو تۆمەتبار ڕووبەڕوی یاسا کراونەتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...