هه‌واڵ

ئاسایشی هەولێر هاووڵاتییان لە مەترسییەک ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، هاووڵاتییان لە گرووپێکی ژنان و پیاو ئاگادار دەکاتەوە، کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، سەرنجی خەڵک بۆ خۆیان ڕادەکێشن و وێنەی نەشیاویان پیشان دەدەن و پاشان ڤیدیۆی کەسی قوربانی تۆمار دەکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە، کە ‎ماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) و (ئینستاگرام)، كۆمەڵێك کەسی لەیاسادەرچوو لە هەردوو ڕەگەزی (پیاو) و (ئافرەت) كە زۆرینەیان لە نەتەوەی عەرەبن و بە شێوەی گرووپ کار دەکەن، خەڵکی چەند وڵاتێکی عەرەبیی جیاوازن و هەندێکیان نیشتەجێی شارەکانی خوارووی عێراقن، نامە دەنێرن و خۆیان دەکەنە هاوڕێی خەڵك، دواتر سەرنجی خەڵكی ڕادەکێشن و کامیرایان بۆ دەکەنەوە و بە شێوەیەكی نەشیاو خۆیان نیشانی بەرانبەرەكانیان دەدەن، لەم ڕێگەیەشەوە ڤیدیۆی كەسانی قوربانی تۆمار دەکەن و دواتر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكان دەکەن.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش، كۆی پڕۆسەكە بەم شێوەیەیە:

سەرەتا پێش ئەوەی قسە لەگەڵ بەرانبەرەكەیان بکەن، لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی برادەری كەسەكەن یان خزم و کەسوکارین، لە فەیسبووک یان انستگرام، خۆیان دەکەنە هاوڕێ. پاشان ئەو گرتە ڤیدۆییەی تۆماریان کردووە ڕەوانی دەکەن بۆ سەرجەم هاوڕێ و خزمەکانی قوربانییەكە یان لە بەرانبەر بڵاونەکردنەوەی گرتە ڤیدۆیەکان، داوای پارەی لێ دەکەن کە شێوازی پارەدانەکەش بە ڕێگای دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەبێت، بۆ ئەوەی بەئاسانی ناسنامەکانیان ئاشکرا نەبێت.

لەو ڕوانگەیەوە ئاسایشی هەولێر داوا لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، “ئاگاداری پەیوەندییەكانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و متمانە بە کەسێک مەکەن کە نازانن کێیە و بۆچی مەبەستێک پەیوەندیی پێتانەوە كردووە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...