دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ١٨ ملیۆن دینار دەستگیركران
ئەمڕۆ یەکشەم، ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند، لەسەر هاووڵاتییەک کە ١٨ ملیۆن دینار لە قاسەی فرۆشگەکەیدا دزراوە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێ، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆماركرد كە قاسەی فرۆشتگاکەی شكێندراوە و بڕی ١٨ ملیۆن دیناری لێدزراوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵنەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، سەرەنجام توانرا لە لایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.
ڕاگەیەندراوەکە ئاشکرای کردووە، ئێستا هەریەك لە تۆمەتباران (ح. ب. ع) لەدایكبووی ١٩٨٠ و (أ. ح. ع) لەدایكبووی ١٩٧٩ بەناسنامە سوری، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.