هه‌واڵ

ڕێنمایی تایبەت بە هێنان و کارکردنی کرێکاری بیانی پەسندکرا

بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی هێنانی کرێکاری بیانی لیژنەیەکی باڵا بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهێنرا و پاش ئامادەکردنی ڕەشنووسی تایبەت بە کرێکاری بیانی لە هەرێمی کوردستاندا، دواجار ڕەشنووسەکە پەسندکرا.

 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاڵپشت به‌ فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ژمارە ٦٣ لە ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٠، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وەک سەرپەرشتیاری لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی ڕێنمایی كاركردنی كرێكاری بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و لیژنەکەیەش بە سەرۆکایەتی د. دارا ڕەشید وه‌زیری پلاندانان و ئەندامێتی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، دوایی دیراسه‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ بازاڕی كار و به‌كارخستنی ده‌ستی كار، ڕه‌شنووسی ڕێنمایی ئاماژه‌ پێكراوی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ (١٢٥) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ خسته‌ڕوو و دواتر له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا و له‌ وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كە به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی یاسایی مامه‌ڵه‌كردن و شێوازی هاتنی كرێكاری بیانییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و مۆڵه‌تپێدانی كاركردنیان ته‌نیا له ‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێنماییانه‌ی تر كه‌ پێشتر هه‌بووه‌ كاری پێناكرێت.

زیاتر دەڵێ: “وه‌ك وه‌زاره‌تمان هەمیشە وەک ڕێنیشانده‌ربووین،‌ به‌مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان و هاووڵاتییانی هه‌رێم و پاراستنی مافه‌ یاساییه‌كانیان و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاركردنی كرێكاری بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان”.

بەگوێرەی بەدواداچوونی پێشتری زێدپرێس، لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٣١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، زیاتر لە ٨٢ هەزار کرێکاری بیانی هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا سەرووی ٥٥ هەزار کرێکاریان وەک خزمەتکاری ماڵان هێنراون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button