هه‌واڵ

یەکەم کاروانی نەوتە بێبەرانبەرەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتنی یەکەم کاروانی نەوتە بێبەرانبەرەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤، د. سەباح سوبحی ئەندامی ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند یەکەم کاروانی نەوتی بێبەرانبەر لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.

سوبحی ڕوونیکردەوە، ناردنی یەکەم کاروانی نەوتە بێبەرانبەرەکە، “دوای هەوڵێکی زۆر و ناردنی نووسراو بۆ وەزارەتی نەوت و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری نەوتی فیدڕاڵی هەروەها سەردانی شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بۆ بەغدا” دێت.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، دوای ئەوەی یەکەم کاروانی نەوتەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییاندا بکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...