ههواڵ
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دوا ئاگادارکردنەوە بە بەنزینخانەکان دەدات
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2024/01/ZED-Press-news-df-hawal.jpg)
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئاگاداری خاوەن وێستگەکانی سووتەمەنی دەکاتەوە، تا ١ی ئاداری ٢٠٢٤ کوالێتی سووتەمەنییەکان چاک بکەن و بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی پێبژاردن و داخستن دەکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، نووسراوی بە ژمارە ٧٦٩ی ڕێککەوتی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤، کە بە واژۆی ئاری کاکەشین بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان ئاڕاستەی سەرجەم وێستگەکانی سووتەمەنی (بەنزینخانەکان) کراوە، خاوەن وێستگەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە “لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و چاککردنی جۆرەکانی سووتەمنی بەتایبەتی گازوایل، لەمەودوا پشکنینی کوالێتی لە بەنزینخانەکان زیاتر چڕ دەکرێتەوە” و لەو ڕوانگەیەوە داوا لە گشت وێستگەکانی سووتەمەنی دەکات، کە تاوەکوو ڕێککەوتی ١ی ئاداری ٢٠٢٤، کوالێتی سووتەمەنییەکانیان چاک بکەن و بە پێچەوانەوە “خۆیان بەرپرسیار دەبن و تووشی پێبژاردن و داخستن دەبن”.