هه‌واڵ

میکانیزمێکی نوێ بۆ پارەی پترۆدۆلار پەیڕەو دەکرێت

زێدپرێس

 

بەگوێرەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، میکانیزمیکی نوی بۆ دیاریکردنی پشکی پارێزگا بەرهەمهێنەکانی نەوت و گاز لە تەرخانکراوی پترۆدۆلار پەیڕەو دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، د. نەرمین مەعرووف ئەندامی لێژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەردەوامی بەدواداچوونەکانی بۆ جێبەجێکردنی تەرخانکراوی بودجەی وەبەرهێنان لە بودجەی گشتی میوانداری وەزیری پلاندانانی حکوومەتی فیدڕاڵی کردووە.

ئاماژەی دا، لە وەڵامی پرسیارێکیان سەبارەت بە شایستەی هەرێم و پارێزگاکان لە دوو تریلیۆن دینار تەرخانکراوی پترۆدۆلار، وەزیری  پلاندانان ئاشکرایکردووە، کە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی میکانزمێکی نوێ بۆ هەژمارکردنی پشکی پارێزگا بەرهەمهێنەکانی نەوت و گاز، پەیڕەو دەکەن.

بەگوتەی ئەندامەکەی لێژنەی دارایی، میکانیزمەکە جیاواز دەبێت لە میکانزمی پێشوو، کە پشکی پارێزگاکان لە پارەی پترۆدۆلار لەسەر بنەمای تێچووی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکان هەژمار دەکرا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...