ڕاگه‌یاندراوێك له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێرەوە
ئەمڕۆ سێشەم، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەمەڕ هۆکارەکانی ئەو کێشەیە بڵاوکردەوە، کە لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی سەر بە هێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرلاین دروستبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکە ڕەتی دەکاتەوە، هەر کێشەیەک لە سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌خانه‌کە هەبووبێت، کە بەهۆیەوە فڕۆکەکە توانای نیشتنەوەی لەدەستدا بێت و بەڵکوو هۆکارەکە بۆ هەبوونی کێشەیە لە فڕۆکەکە دەگێڕێتەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە؛
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بوونی کێشە له سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌خانه، كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی كێشه بۆ فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی (Turkish Airline) له كاتی نیشتنه‌وه‌ی دا، سه‌ره‌نجام فڕۆكه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی توركیا، به پێویستمان زانی ڕووونكردنهوهیهك له‌م باره‌یه‌وه بۆ ڕای گشتی بڵاو بكه‌ینه‌وه.
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، سێ ڕێگای جیاواز و هه‌ماهه‌نگ و كارا به‌رده‌سته بۆ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، كه ئه‌وانیش بریتین له:
١- سیسته‌می ILS
٢-سیسته‌می GPS
٣- Visual
به‌رده‌ستبوونی هه‌ر یه‌كه له‌م ڕێگایانه ده‌وه‌ستێته سه‌ر داواكاری هێڵه ئاسمانییه‌كان و خواستی كاپتنی فڕۆكه‌كان. به‌پێی ڕێسا و میكانیزمی گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسمانی (Turkish Airline)، پێویسته هه‌ردوو سیسته‌می (ILS , GPS) به‌رده‌ست و كارا بن له كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان.
له‌كاتی هاتنی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی هێڵی ئاسمانی (Turkish Airline)، هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه به‌رده‌ست بووه، به‌ڵام كێشه له سیگناڵی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه هه‌بووه، بۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی توركیا، دوای چه‌ند كاتژمێرێك كێشه‌ی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه چاره‌سه‌ركرا، دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و به‌بێ هه‌بوونی كێشه له نیشتنه‌وه‌یدا گه‌شته‌كه ئه‌نجام درا.
گه‌شتی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، به كه‌شێكی ئاسایی و كۆنتڕڵكراو و بێكێشه ئه‌نجام دراون. بۆیه سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه ناڕاست و بهلاڕێدابردراوانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر
٢٧ی ٠٢ی ٢٠٢٤