هه‌واڵ

ڕاگەیەنراوی کەنەکە لەسەر تیرۆرکردنی ئەندامەکەیان لە هەولێر

زێدپرێس

 

دوا بەدوای تیرۆرکردنی ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شاری هەولێر، کەنەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هاتووە، ئەمڕۆ دووشەم ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، کاتژمێر ١:٣٠ خوولەک دەنیز جەودەت بولبل ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شاری هەولێر لەناو ئۆفیسی کەنەکە لەلایەن دەستێکی ڕەش تیرۆرکرا”.

زیاتر دەڵێ: “ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییە داوا لە حکوومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، هەرچی زووە ئەو دەستە تیرۆریستییە ئاشکرا بکەن و زامنی پاراستنی گیانی ئەندامانمان و ئۆفیسە فەرمییەکەی بکەن”.

پێشتر سەرچاوەیەکی بەرپرس لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ زێدپرێس ڕایگەیاندبوو، لەکاتی ڕووداوەکە، دەنیز هێڤی بە تەنیا لە بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بووە.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...