
دوای بیست و شەش ساڵ لە زیندان، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە زیندانی ئیمپرالییەوە لەڕێگەی تۆمارێکی ڤیدیۆییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم جۆرەیە:
هاوڕێیانی هێژا
سه‌باره‌ت به‌كێشه و ڕێگه‌چاره‌كانی دۆخی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م قۆناخه‌ی ته‌ڤگه‌ری هاوڕێیه‌تی كۆمیناڵیمان پێی گه‌یشتووه به ئه‌ركێكی ئهخلاقییانهم زانی به نامه‌یه‌كی به‌رفراوانی دووباره‌ییش بێت، وه‌ڵامی ئاشكرا و خولقێنه‌رتان بده‌مه‌وه.
١- پێداگرم له‌سەر بانگه‌وازییه مێژووییه‌كه‌ی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ بۆ (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی).
٢- به كۆنگره‌ی ١٢ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (پەکەکە) وه‌ڵامێكی تاكۆتا دروستی ئه‌رێنی و به‌رفراوانی ئه‌مه‌تان دایه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان به وه‌ڵامێكی مێژووییانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م.
٣- ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاكه وه‌كوو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژوویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه ڕۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته.
٤- له سه‌ره‌نجامی سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه‌كاندا، مانیفێستۆیهكی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیم ئاماده‌كرد كه ده‌بێت به وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بژمێردرێت. ئه‌م مانیفێستۆیه بە سەرکەوتوویی شوێنی مانیفێستۆی ٥٠ ساڵەی “ڕێگای شۆڕشی كوردستان” دەگرێتەوە. له‌و بڕوایه‌دام كه نه‌ك ته‌نیا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مێژوویی كورد، بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی و گه‌ردوونیش ناوه‌ڕۆكێكی كۆمه‌ڵگه‌یی مێژوویی هه‌ڵگرتووه. گومانم نییه كه ئه‌مه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی نه‌ریتی مانیفێستۆی مێژووییه.
٥- پێویستە به‌ئاشكرا ئه‌وه بڵێم كه هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون. به ورییاییهكی به‌رزه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازاد بن.
٦- ئه‌م قۆناخه‌ی پێیگه‌یشتووین، هه‌نگاوی نوێ بۆ پراكتیزه‌كردن ده‌سه‌پێنێت. به بایه‌خه‌وه جه‌ختكردنه‌وه، تێگه‌یشتن و پابه‌ندبوون به بنەماکانی ئه‌م قۆناخه و ئه‌م هه‌نگاوه پێویستانه‌ی گرنگییه‌كی مێژووییان هه‌یه، مه‌رجی درێژه‌پێدانن بهههنگاوهكان. لێرەدا كۆتایی به ته‌ڤگه‌ڕی پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک له دژی نكۆڵی‌كردن له هه‌بوونی کورد دەرکەوت و بەئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا ستراتیژییەکەی شه‌ڕی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی بوو. ئیدی دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراو و لەم سۆنگه‌یه‌وه ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتووە. لەم واتایەدایە کە ماوەکەی بەسەرچووە. ئه‌وه‌ی تر به دووبارهیهكی زۆر و چه‌قبه‌ستن هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه درێژه به ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌دانی به‌رفراوان ده‌دات.
به‌و پێیه‌ی سیاسه‌ت بۆشایی هه‌ڵناگرێت، ده‌بێت ئه‌و بۆشاییه به به‌رنامه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)، به‌ستراتیژی (سیاسه‌تی دیموكراتی) و وه‌ك ته‌كتیكی سه‌ره‌كیش بهحقوقی گشتگیرانه پڕ بكرێته‌وه. ئامانجمان قۆناخێكی مێژوویی و چاره‌نووسسازه. له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌كه‌دا؛ ئارەزوومەندانە دانانی چه‌ك و هه‌نگاوی دامه‌زراندنی كۆمیسیۆنێكی به‌رفراوان كه وا بیری لێده‌كرێته‌وه له په‌رله‌مانی توركیادا به‌یاسایی بكرێت و ده‌ستڕۆیشتوو بێت هه‌نگاوی گرنگن. مه‌رجه هه‌نگاوه‌كان به وریایی و هه‌ستیارییه‌وه و دوور له لۆژیكی نه‌زۆك و ململانێی من و تۆیی، بنرێن. ده‌زانم كه هه‌نگاوه‌كانمان مایه‌پووچ نابن. ئه‌و ڕاشكاوییه ده‌بینم و متمانه‌م پێیه‌تی. هاوكات هه‌وڵی چوونه ناو هه‌نگاوی كرداریتر و كلیل-ئاسایانه‌ی به‌رجه‌سته له‌ئارادایه.
ئه‌و تێزانه‌ی من دامناون سه‌ره‌كیترینیان ئه‌مانه‌ن؛
١- هەموو لایەک ئه‌ركه‌كانی سەرشانیان جێبەجێ بکەن، گه‌یشتن به ئامانجی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) به گه‌یشتن به ڕێنماییه‌كی ئینتهگراسیۆنیستی ئه‌رێنی به‌دیدێت. له سه‌ره‌نجامی هه‌موو باسه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه: پەکەکە ده‌ستبه‌رداری ئامانجی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ردان له‌و ئامانجه بنچینه‌ییه ده‌ستبه‌رداری ستراتیژییه‌تی بنچینه‌یی شه‌ڕیش بووه، كۆتایی به هه‌بوونی خۆی هێناوه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م قۆناخه مێژووییه به‌ره‌و پێشتر ببردرێت.
٢- به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی واتادان به په‌رله‌مان و كۆمیسیۆن و گومانه‌كانی ڕای گشتی لاببات و ببێت به وه‌ڵامی پێویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌مان، ده‌بێت ئه‌وه ئاساییانه لێكبدرێته‌وه كه زهمینهسازكار بن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدانان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ڕای گشتی به‌شێوه‌یه‌كی كراوه بكرێت.
دروستكردنی میكانیزمی چه‌كدانان پڕۆسه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات. ئه‌وەی دەکرێت هه‌نگاوێكی دڵخوازانه‌یه له قۆناخی تێكۆشانی چه‌كدارییه‌وه به‌ره‌و قۆناخی حقوقی و سیاسه‌تی دیموكراتیانه. ئه‌مه نه‌ك به شكست، به‌ڵكوو ده‌بێت به سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی بزانرێت. ورده‌كاری چه‌كدانان ده‌ستنیشان ده‌كرێن و به خێرایی پراكتیزه ده‌كرێن.
٣- ده‌م – پارتی له‌گه‌ڵ پارتییه‌كانی تری ژێر چه‌تری په‌رله‌مان بۆ گه‌یاندنی ئه‌م پڕۆسه‌یه به سه‌ركه‌وتن پێكه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
٤- له‌م نێوه‌دا سه‌باره‌ت به دۆخی ئازادبوونی من كه وه‌كوو مه‌رجێكی سه‌ره‌كی له سه‌رجه‌م نووسراو و بڕیاره‌كاندا هاتووه: خۆشتان ده‌زانن كه هه‌رگیز ئازادی خۆمم به كێشه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی دانه‌ناوه. له ڕووی فه‌لسه‌فیشه‌وه ئازادی تاك؛ دوور له كۆمه‌ڵگه نابێت. تاچه‌ند (تاك) ئازاد ببێت (كۆمه‌ڵگه) و تا چه‌ند (كۆمه‌ڵگه) ئازاد ببێت (تاك)یش ئازاد ده‌بێت. مه‌رجه به‌پێی ئه‌م مه‌یله مامه‌ڵه بكرێت.
بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پڕه‌نسیپه پراكتیزه بكه‌ن. پێشهاته‌كانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایی له هه‌رێمه‌كه‌دا، به ئاشكرا گرنگی و پێویستیی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییهمان ده‌سه‌لمێنێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌كه پڕ به‌دڵ چاوه‌ڕێی هه‌موو جۆره ڕه‌خنه و پێشنیار و هاوكارییهكتانم. ده‌توانم به حه‌ز و جۆشه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه و خۆم به گەشبین و ئاماده ده‌زانم كه ئه‌م گفتوگۆیانه لەسەر ئاستی ناوچه‌كه و جیهانیشدا ئێمه و هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی به به‌رنامه‌یه‌كی تیۆری و قۆناخێكی ستراتیژی و ته‌كتیكی ده‌گه‌یه‌نێت و له ئێستاوه له‌ناو هه‌وڵ و ئاماده‌كاری ئه‌مه‌دان.
بانگه‌وازیم بۆ قۆناخی داهاتوومان؛ با له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیاره‌كانی كۆنگره و ئه‌و بۆچوون و پێشنیارانه‌ی له‌م نوسراوه‌دا باسم كردوون، قورسایی بخه‌ینه سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان و پێشكه‌وتن و وه‌رچه‌رخانی سه‌ركه‌وتووانه به‌دی بهێنین.
له‌گه‌ڵ سڵاو و خۆشه‌ویستی هاوڕێیه‌تی هه‌میشه‌ییم
١٩ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥
عه‌بدوڵا ئۆجالان.”
ا



