هه‌واڵ

گەرمیان؛ گەنجێک و منداڵێک بە فیشەک کوژران

شەوی ڕابردوو لە دوو ڕووداوی جیاوازدا، منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان و گەنجێکی تەمەن ٣٢ ساڵ لە دەڤەری گەرمیان بە فیشەک کوژران.

 

عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی ١٢/١٣ی ئایاری ٢٠٢٥، لە گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلارەوە تەرمی منداڵێکی شەش ساڵان بەناوی (لانۆ سرود سەعدوون) گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار، کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.

دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی تیمی پۆلیس، دەرکەوتووە منداڵێکی ١٠ ساڵان دەمانچەی باوکی کە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە هێناوەتە کۆڵان و فیشەکی بە منداڵە شەش ساڵانەکەوە ناوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، هەر لە درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە گوندی سپیسەر سەر بەشارەدێی خان شەڕ لە نێوان چەند گەنجێک دروست بووە و یەکێکیان تەقەی کردووە، لەئەنجامدا کەسێک بەناوی (شوان سەرتیپ لەتیف) لە دایکبووی ١٩٩٣ گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button