
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکان بۆسەر کێڵگەکانی نەوت و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەکات و داوایش لە حکوومەتی عێراق دەکات ڕێکاری بەپەلە و پێویست لەبەربگرێت.
ئەمڕۆ سێشەم، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: “به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجیاكان له هه‌رێمی كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ی نه‌وتییان له ناوچه‌كانی خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گرتووه”.
ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوای ئەو هێرشە درۆنییانە دێت کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کرانە سەر هەردوو کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە ڕۆژئاوای هەولێر و کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆک، بەو هۆیەشەوە کۆمپانیای ئێچ کەی ئێنی سەرکاری کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ، بەرهەمهێنانی لە کێڵگەکە ڕاگرت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە پێویستی دەزانێت کە حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق “هه‌موو ڕێكارێكی به‌په‌له و پێویست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزینه‌وه‌ی هێرشبه‌ران و سزادانیان” و زیاتر دەڵێ: “ئه‌و هێرشانه سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات و وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و بیانی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه”.



