هه‌واڵ

د. نەرمین مەعرووف: نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی هیچ بنەمایەکی یاسایی و ژمێریاری نییە

د. نەرمین مەعرووف ئەندامی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەم ٢٠٢٥/٥/٢٨ بۆ بەدواداچوونی چەند پرسێکی تایبەت سەردانی وەزارەتی دارایی عێراقیان کردووە و لەگەڵ تەیف سامی کۆبوونەتەوە.

وەزیری دارایی ئاماژەی بە ناوەڕۆکی نووسراوەکەیان کردووە کە چیتر ناتوانن مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن، بەپاساوی تەواوبوونی پشکی هەرێم لە بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵی.

د. نەرمین مەعرووف لەوڕووەوە دەڵێ: “ئەم هەڵوێستەی وەزارەتی دارایی پێچەوانەی بڕیاری ژمارە ٢٢٤ی دادگای فیدڕاڵییە، هەروەها ئەو شێوازەی پشکی هەرێمی پێ ئەژمار کراوە لەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی هیچ بنەمایەکی یاسایی و ژمێریاری نییە، جگە لەوەی حکوومەتی فیدڕاڵ هێشتا خشتەی داهات و خەرجی ساڵی ٢٠٢٥ نەناردووە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران
کە پێچەوانەی مادەی ٧٧/دووەم لە یاسای بودجەی سێ ساڵەیە”.

زیاتر دەڵێ: “بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە هەموو ڕێکارێکی دەستوری و پەرلەمانیی دەگرینەبەر”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button