هه‌واڵ

سەرجەم ڕێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیران

پاڵپشت بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەرجەم ڕێکارە تەکنیکی و داراییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگرت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، پاڵپشت بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، سەرجەم ڕێکارە دارایی و تەکنیکییەکانی پێوەست بە ئەنجامدان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان ڕاگرتووە.

دوێنێ سێشەم، ٧ی ئایاری ٢٠٢٤، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیارێکی لەسەر ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەرکرد، پێوەست بە تۆمارکردنی لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و تا یەکلابوونەوەی ئەو سکاڵایەی لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە تۆمار کراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button