هه‌واڵ

ڕێگای کۆیە-هەولێر بەڕووی بارهەڵگرەکان داخرا

ژمارەیەک لە هاووڵاتییان و چالاکانی شارەکە، ڕێگای سەرەکی کۆیە بەڕووی تانکەر و بارهەڵگرەکان دادەخەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ چوارشەم، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤، ژمارەیەک لە هاووڵاتییان و چالاکانی شارەکە، لەڕێگەی دروستکردنی بەربەستی خۆڵەوە، ڕێگەی کۆیەیان بەڕووی تانکەر و بارهەڵگرەکان داخست.

چەند هەفتەیەکە ڕێگەی کۆیە بەڕووی تانکەر و بارهەڵگرەکان کراوەتەوە، بەڵام هەر لەو ماوە کورتەدا، چەندین ڕووداوی هاتوچۆ لەسەر ڕێگاکە ڕوویاندا و چەندین قوربانییان لێکەوتەوە. دواین ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای کۆیە-هەولێر، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕوویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەیش بریندار بوو.

هەرسێ کۆچکردووەکە، خەڵکی سنوری کۆیە بوون.

ڕێگای هەولێر-کۆیە، لە شەقامێکی تاک-سایدی کۆن پێکهاتووە و بەهۆی زۆری ڕووداوەکانی هاتوچۆ و ژمارەی قوربانییانەوە، دانیشتووانی شارەکە بە “ڕێگای مەرگ” ناوی دەبەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...