هه‌واڵ

قوباد تاڵەبانی: هەموو مووچەخۆرێک دەبێت تۆماری بایۆمەتری هەبێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو مووچەخۆرێک دەبێت تۆماری بایۆمەتری هەبێت و وەزارەتی دارایی عێراقیش لەسەر بنەمای داتاکانی بایۆمەتری پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم تەرخان دەکات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆسەی یەکخستنەوەی ڕێکارە داراییەکان لەگەڵ حکوومەتی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری کردووە.

لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: “هەموو مووچەخۆرێک دەبێت تۆماری بایۆمەتری هەبێت و ببێتە خاوەنی ژمارەی کەسیی بێهاوتا، چونکە ئەم ژمارەیە دەبێتە بناغەی هەموو مامەڵەیەکی حکومی، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیش لەسەر بنەمای داتاکانی تۆماری بایۆمەتری تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کرد کە لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە تاوەکوو: “ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی تێبینییە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی لەسەر داتا و زانیارییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم لەپێناو خێراترکردنی پڕۆسەی تەمویلکردن و دابەشکرنی مووچە”.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەشەوە ئاشکرای کرد: “لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا هەر مووچەخۆرێک تۆمار نەکرابێت و گرفتی یاسایی نەبێت ئاسانکاری بۆ بکرێت بۆ خۆتۆمارکردن”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button