ڕێکخراوی دیدار، ئەنجامەکانی ئەو ڕاپرسییەی ئاشکرا کرد، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سەنتەری شاری هەولێر ئەنجامیاندا بوو. ڕاپرسییەکە لە ڕێگەی فۆڕمی بەردەستەوە کرا و تیمی ڕاپرسییەکە لەڕێگەی ژمارەیەک کابینە و خێمەت تایبەت لەناوەندی شارەکە، پڕۆسەکەیان بەڕێوە برد و بەشدارانی ڕاپرسییەکە، دوای پڕکردنەوەی، فۆڕمەکە دەخستە سندووقی تەرخانکراو بۆ ڕاپرسییەکە. هەزار کەس بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە.
بەپێی ئەنجامەکان، کە ئەمڕۆ پێنجشەم، ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ لەلایەن ڕێکخراوەکەوە ڕاگەیەندرا، بەڕێژەی ٦٤٪ی هاووڵاتییانی شارەکە بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ناکەن و تەنیا ٣٦٪ی بەشدارانی ڕاپرسییەکە گوتوویانە بەشداری لە هەڵبژاردنەکە دەکەن، کە بڕیارە لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ساز بکرێت. لەو ژمارەیەش ڕێژەی ٧٨٪ی ئەوانەی بەشداری ناکەن، لە توێژی گەنجانن.
هەر بەپێی ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە، لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێژەی ٢٢.٤٠٪، زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت و لە پلەی دووەمیشدا، لیستی نەوەی نوێ بەڕێژەی ١٧٪ و پاشان لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێژەی ١٤٪ی دەنگەکان.
ڕێژی دەنگدان بە لیست و کاندیدان بەگوێرەی ڕاپرسییەکە:
لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ ٢٢.٤٠٪
لیستی نەوەی نوێ؛ ١٧٪
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ ١٤٪
لیستی ھەڵوێست؛ ١١.٢٠٪
لیستی بەرەی گەل؛ ٩.٢٤٪
لیستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان؛ ٨.٩٦٪
لیستی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان؛ ٧٪
لیستی بزووتنەوەی گۆڕان؛ ٣.٩٢٪
لیستی بەری تورکمانی؛ ٢.٨٠٪
کاندیدانی پێکهاتەکان
محەمەد سەعددەدین؛ ١٪
دکتۆر کازم یاوەر؛ ٠.٢٤٪