هه‌واڵ

نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئازەربایجان دەکات

زێدپرێس

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئازەربایجان و لەگەڵ ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان کۆده‌بێته‌وه‌.

ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌چێته‌ ئازه‌ربایجان و سبه‌ی سێشه‌م ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە باکۆ له‌گه‌ڵ ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان کۆده‌بێته‌وه‌.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان په‌یوه‌ندییه‌کانی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به‌ هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاکاندا تاوتوێ ده‌که‌ن.

سەرچاوەیەکی ئاگەدار لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە زێدپرێسی ڕاگەیاند، لە دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئازەربایجاندا، باس لە کردنەوەی کونسڵخانەی ئازەربایجان لە هەرێمی کوردستان و هەروەها پەرەپێدانی پێوەندییەکانی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئازەربایجان و چەند پرس و بابەتی دیکە دەکرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...