هه‌واڵ

ئاگادارییەکی گرنگ لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن

زێدپرێس

 

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە گشتاندنێکی پێشوو، لەبارەی پاراستنی سەلامەتی ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکاتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جارێکی دی، بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتی پەروەردە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە گشتاندنێکی پێشتری وەزارەتەکە ئاگادار دەکاتەوە، پێوەست بە ڕیکارەکانی پاراستنی سەلامەتی لە ناوەندەکانی خوێندندا و گشتاندنەکە بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومییە.

ئەم گشتاندنە،  ساڵی خوێندنی ڕابردوو بە ژمارە ( ٥٦١) لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، دەرکراوە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە کراوە.

لە گشتاندنەکەدا هاتووە، کە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کە گازی LPG بەکاردێنن، پێویستە ئەو سیستەمە ڕابگرن تا دڵنیابوونەوە لە سەلامەتییەکەی و هەروەها، پێویستە ناوەندەکانی خوێندن لە دوای دەوامی قوتابخانە، پشکنین بۆ کوالێتی گازەکەیان بکەن.

هەر بەپێی گشتاندنەکە، فرۆشگەکان لە ناوەندەکانی خوێندندا، بۆیان نییە گازی LPG بەکاربێنن.

هەر لە گشتاندنەکەدا ڕوونکراوەتەوە، کە بەکارهێنانی بەنزین لە ناوەندەکانی خوێندندا ڕێپێدراو نییە و ئەو مۆلیدانەیش کە بە بەنزین کار دەکەن، دەبێت لە هۆڵەکانی خوێندن دووربن.

دەربارەی بەکارهێنانی نەوتیش، گشتاندنەکە دەڵی، عەمبارکردنی نەوت دەبێت دوور بێت لە ژوورەکانی مامۆستایان و هۆڵەکانی خوێندنەوە.

گشتاندنەکە کۆمەڵێک ڕێکار و ڕێنمایی دیکە لەبارەی بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان و ئامێرە کارەبییەکان لەخۆدەگرێت.

 

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...