هه‌واڵ

د. شاخەوان عەبدوڵا: لە تەیف سامی قبوڵ ناکەین

د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق پێڕۆیی لە سیاسەتێک بە دژی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات و ئەو کارەیش قبوڵ ناکەن.

 

ئەمڕۆ سێشەم ١١ی ئاداری ٢٠٢٥، د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاکارانی ڕاگەیاند، داواکاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ درەنگخستنی خەرجکردنی مووچەیە.

عەبدوڵا، ئەو داواکارییەی تەیف سامی وەزیری دارایی وەک بیانوویەک خستەڕوو بەمەبەستی درەنگخستن و دەستی دەستی کردن لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ڕوونیکردەوە، هەندێک جار وەزیری دارایی لە کۆتایی مانگ داواکارییەک زەق دەکاتەوە، بۆ ئەوەی ناردنی مووچە دوابخات، بەڵام ئەگەر ئەو داواکارییە پێویست بووە، دەتوانێت لە سەرەتای مانگەکە داوای بکات نەک لە کۆتایی مانگ و بەو جۆرەیش بیکاتە بیانوو بۆ دواخستنی خەرجکردنی مووچە.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتیشی: “ئەوەی تەیف دەکات، نەک هەر تەیف، بەڵکوو سیاسەتێکە، کە نە کورد و نە سیاسییەکانی کورد و نە پەرلەمانتارانی کوردیش قبوڵی ناکەن”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button