ههواڵ
گەرمیان: کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەم لە گەڕەکی شێروانەی قەزای کەلارەوە تەرمی کرێکارێک گەیەنراتە پزیشکی دادی کەلار، دوای ئەوەی لەکاتی پاککردنەوەی بیری ئاوی ماڵان بەر تەزووی کارەبا کەوت و گیانی لەدەستدا.
عەقید عەلی جەمال قدووری گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، کرێکارەکە ناوی “وەفیق سابیر عەباس” و لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٩ە. پیشەی هەڵکەندنی بیری ئاوی ماڵانە و خەڵکی گوندی ساڵح ئاغای سەر بە شارەدێی قۆڕەتووە.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، بە گوتەی کوڕەکەی کە لە کاتی ڕووداوەکەدا لەگەڵی بووە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەم، لەکاتی خاوێنکردنەوەی بیری ماڵێک، لەناو بیرەکەدا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.
بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکە پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.



