عەلی زەیدی: پارەی خەڵک دەبێ بۆ خەڵک بگەڕێتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دەستگیرکردنی گەندەڵکاران بەردەوام دەبێت و پارەی خەڵکیش دەبێ بۆ خەڵک بگەڕێتەوە.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، عەلی زەیدی ڕایگەیاند: هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران بەردەوام دەبێت و چاوپۆشی لە هیچ کەسێک ناکەن.
گوتیشی: هەر کەسێک پارەی خەڵکی لایە با بیگێڕێتەوە؛ چونکە پارەی خەڵک دەبێ بۆ خەڵک بگێڕدرێتەوە.
ئەو لێدوانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتێکدا دێت، کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران و ئەوانەی لە دۆسیەکانی گەندەڵی تێوەگلان لە عێراق دەستی پێکردووە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەم، ٦٧ پەرلەمانتار، بەرپرسی سیاسی و فەرمانبەری دەوڵەت دەستگیرکران.
زەیدی دووپاتی کردەوە: بەرپرسیارم لە بەرانبەر هاووڵاتییان و ژیانیان و لە هیچ هەڵەیەک بێدەن نابم. ڕوونیکردەوە کە حکوومەتەکەی حکوومەتێکی جیاواز دەبێت.


