ههواڵ
دەرگای هاوردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان کرایەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرگای هاوردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایش دەکات لە بازگەکاندا بەردەوام ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی بەنزین بکرێت.
وەزارەتەکە لە نووسراوێکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە ڕێککەوتی ٢ی تەممووزی ٢٠٢٦ی لەسەرە و لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، واژۆ کراوە، ئاماژەی بەوە کردووە، کە بۆ بەرژەوەندی گشتی و چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین و ڕێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی، کاری پێویست ئەنجام بدرێت بە ڕێگەپێدان و ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی بەنزین لە بازگەکاندا، بەمەبەستی هاوردەکردنی بەنزین لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان.


