هه‌واڵ

ماوەی خزمەتی زیندانییانی سیاسیی وەجبەی ٩ تا ١٥ درێژ دەکرێتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی زیندانییانی سیاسیی وەجبەکانی ٩ تا ١٥ کە فەرمانبەری دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمن، هەنگاوی فەرمی نراوە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بە نووسراوی ژمارە (٣٤٨٨) لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، داوای لە فەرمانگەی بودجەی وەزارەتی داراییی فیدڕاڵ کردووە ماوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەی لە ساڵانی ١٩٦٥ و ١٩٦٦ لەدایکبوون، لە ٦٠ ساڵەوە بۆ ٦٥ ساڵ درێژ بکرێتەوە.

 

لە بەرانبەردا، فەرمانگەی بودجەی وەزارەتی داراییی فیدڕاڵ، بە نووسراوی ژمارە (٥٠٤٠٧) لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، داواکارییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی ناردووە، بۆ ئەنجامدانی ڕێکار و کاری پێویست.

 

بەمەش، پرۆسەی درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی فەرمانبەرانی زیندانییانی سیاسی، کە لە ساڵانی ١٩٦٥ و ١٩٦٦ لەدایکبوون، لە ڕێگەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button