هه‌واڵ

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم: بەشی مووچە لە بەغداوە پارە نەهاتووە

زێدپرێس

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، نەک شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نەنێردرا، تەنانەت پارەی پێویستی مووچەیش نەهاتووە.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەم ٢ی ئابی ٢٠٢٣، ڕای گەیاند، “ئێمە بۆ دابینکردنی مووچە پێویستیمان بە ٩١٢ ملیار دینارە، کە لەعێراقەوە بێت، بەڵام نەک شایستەی دارایی نەنێردرا، تەنانەت پارەی پێویستی مووچەش نەنێردرا و تەنیا ٥٩٨ ملیار واژۆی لەسەر کراوە کە بنێردرێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.

هەورامانی ڕوونی دەکاتەوە، “سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی ڕاسپارد، بەخێرایی خشتەی مووچە ڕابگەیەنن و دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت و ئەو کورتهێنانەشی هەیە پڕبکرێتەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button