هه‌واڵ

دادگای فیدڕاڵی داوای گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی ڕەت کردەوە

زێدپرێس

 

دادگای فیدڕاڵی عێراق، ئەو داوایەی ڕەت کردەوە، کە لەلایەن سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارەکانیان، لە دژی حکوومەتی هەرێم تۆمار کرا بوو، بەوەی پاشەکەوتی مووچە بە نادەستووری لە قەڵەم بدات.

 

دوێنێ سێشەم ١ی ئابی ٢٠٢٣، دادگای فیدڕاڵی عێراق داوایەکی تایبەت بە پاشەکەوتی مووچەی ڕەتکردەوە، کە لەلایەن سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید و چەند پەرلەمانتارێکی جوڵانەوەکە، لەناویاندا سروە عەبدولواحید  و ڤیان عەبدولعەزیز و وەزیرە ئەحمەد و پەرلەمانتارێکی شیعەکان بەناوی باسم خەزعەل خەشان و هەروەها مامۆستایەک بەناوی ڕوناك عەبدولواحید کە مووچەی پاشەکەوتکراوە، تۆمار کرابوو.

داواکە دژ بە حکوومەتی هەرێم تۆمار کرا بوو، داوایان لە دادگاکە کردبوو، پاشەکەوتی مووچە بە نادەستوری لەقەڵەم بدات و حکوومەتیش لە ڕووی یاساییەوە ناچار بە دانەوەی پاشەکەوتی مووچە بکات.

دوای دادبینی، دوێنێ سێشەم ١ی ئابی ٢٠٢٣، دادگا بڕیاری دا بە ڕەتکردنەوەی دۆسیەکە بە بیانووی ئەوەی ئەو بابەتە لە دەرەوەی تایبەتمەندی/ڕێکاری وردبینی دادگای فیدڕاڵییە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...