هه‌واڵ

لە پێنجوێن شەش بۆمبی هێشوویی تەقێندرانەوە

زێدپرێس

شەش بۆمبی هێشوویی لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە سنووری پێنجوێن دۆزرانەوە، پاشان هەر یەکە و لە شوێنی خۆیدا لە لایەن تیمی تەقاندنەوە لەناوبردران.

ئەمڕۆ چوارشەم ٢ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین، ڕای گەیاند، لەسەر فەرمانی موحسین شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی سلێمانی، تیمی تەقاندنەوەی سەر بە بەشی تیمەکانی مینلابەری دەستی و تەقاندنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چالاکییەکان بە چاودێری تیمەکانی دڵنیایی جۆری، شەش بۆمبی هێشووییان لە سنووری پێنجوێن لەناوبردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی دەکاتەوە، لەپاش ئەو تەقینەوەیەی کە ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، کە بەهۆیەوە ھاووڵاتییەک لە سنووری پێنجوێن لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی بە تەقینەوەی یەکێک لە ھاوشێوەی ئەو بۆمبانە گیانی لەدەستدا، لە کاتێکدا  ئەو شوێنە ناوچەیەکی شەڕگە بووە، لەوکاتەوە پشکنیینەکان بەردەوامی ھەیە و بۆ جارێکی دیکە لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە لایەن تیمی مینلابەری دەستی پێنجوێن شەش بۆمبی هێشوویی لە جۆری BLU63 دۆزرانەوە، پاشان هەر یەکە و لە شوێنی خۆیدا لە لایەن تیمی تەقاندنەوە لەناوبردران.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...