ههواڵ
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم: دادگا خاڵی یەکلاکەرەوە دەبێت
زێدپرێس
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەگەڵ خانەوادەی وەستا حەسەنی کەبابچی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، کەیسی کوشتنی ڕۆژ حەسەن، ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە و دادگا خاڵی یەكلاكەرەوە دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێشوازی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەوادەی وەستا حەسەنی کەبابچی كرد و ڕایگەیاند، کەیسی کوشتنی ڕۆژ حەسەن، ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە و دادگا خاڵی یەكلاكەرەوە دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی دیدارەکە، خانەوادەی وەستا حەسەن سوپاسی هێزەكانی ئاسایشیان كردووە، كە لە ماوەیەكی كورتدا تۆمەتباری كوشتنی (ڕۆژ حەسەن) دەستگیركرا و داواشیانكرد، “لە بەرانبەر خوێنی كوڕەكەیان یاسا سەروەر بێت”.
لای خۆیەوە، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دا، “هیچ کەسێک لەسەروو یاساوە نییە و بەتوندترین شێوە ڕووبەڕووی هەموو هەوڵێك دەبنەوە، كە ژیان و ئارامیی خەڵك بخاتە مەترسییەوە”. زیاتر گوتی “هێزەكانی ئاسایش لە خزمەت سەروماڵی هاووڵاتییاندان و پاراستنیان ئەركی ئێمەیە”.