هه‌واڵ

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد

زێدپرێس

 

لە ئەمڕۆوە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بە ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە فەرمی دەستیپێکردووە و تا ٤٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد و بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ماوەی هەڵمەتەکە ٤٥ ڕۆژە و لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت.

بەگوێرەی داتا-گرافیکی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت، ٥ هەزار و ٩١٥ کاندید بەشدارن؛ ٤ هەزار و ٢٥٨ نێرینە و هەزار و ٦٥٧ مێینە.

هەڵبژاردنەکە بەسەر ١٥ بازنەدا دابەشکراوە و بەگشتی ١٦ ملیۆن و ١٥٨ هەزار و ٧٨٨ هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.

چەقی کێبڕکێی هێزە کوردستانییەکان لەم هەڵبژاردنەدا، پارێزگای کەرکووک دەبێت بەپلەی یەکەم و هەروەها ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکانی دیکە لە چوارچێوەی پارێزگاکانی نەینەوا و ئەوانی دیکە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button