هه‌واڵ

١٢ فرۆشگە لە قوتابخانەکانی هەولێر داخران

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ١٢ فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستی و ژینگەییەکان داخران.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەلایەن بەشی ژینگە و تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، کە بەردەوام  فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی  بەسەر دەکرێنەوە، بڕیاری داخستنی ١٢ فرۆشگای دیکە لە قوتابخانەکانی هەولێر دراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە بەدواداچوونی مەیدانی تیمەکانیان، فرۆشگەکانی ئەو قوتابخانانەی کە پابەند بوون بە پاک ڕاگرتن و  خواردنی ماوە بەسەرنەچوو و هەڵواسینی نرخ لەسەر شتومەکەکان دەستخۆشیان لێکرا و بەشێکیش لەو قوتابخانانەی لە حکومی و ناحکومی بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستی و ژینگەییەکان و خواردنی ماوە بەسەرچوو و پاک ڕانەگرتنی فرۆشگاکان و ئاگادارنەکردنەوە و بەکرێ وەرگرتنیان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر داخران.

فرۆشگای ئەو قوتابخانانەی کە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستی و ژینگەییەکان داخران ئەمانەن:

 

١-  قوتابخانەی مەولەوی

٢- ئامادەیی زەهڕای کچان

٣- قوتابخانەی  جمهوری  بنەڕەتی

٤- ئامادەیی کوردستانی کوڕان

٥- قوتابخانەی بابانی بنەڕەتی

٦- قوتابخانەی هاواری بنەڕەتی

٧- ئامادەیی داناسی کوڕان

٨- ئامادەیی ئاڵای کچان

٩- قوتابخانەی  ساوێنی بنەڕەتی

١٠-  ئامادەیی سازانی کچان

١١-  قوتابخانەی ڕەهای بنەڕەتی

١٢- ئامادەیی ژیاری ناحکومی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...