هه‌واڵ

یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسوکاری شەهیدان و گیراوانی سیاسی دەدرێت

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان و گیراوانی سیاسی دەدرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، عادل ساڵح بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەپێی بڕیارێکی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال كە تا ئێستا لە پێدانی زەوی نیشتەجێبوون سوودمەند نەبوونە، یەكەی نیشتەجێبوونیان پێ دەدرێت.

زیاتر دەڵێ “سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەكانیش ڕاسپێردراون، كار لەسەر بڕیارەکە بكەن”.

لە کۆی زیاتر لە ١٠٠ هەزار لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و گیراوانی سیاسی، ژمارەیەکی دیاریکراویان پێشتر زەوی نیشتەجێبوونیان پێدراوە و لەماوەی چەند ساڵی ڕابردووشدا، زیاتر لە هەزار پارچە زەوی دیکە بەسەر كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و گیراوانی سیاسی دابەش کراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button