ههواڵ
ئەمریکا ئیدانەی هێرشەکانی سەر شاری هەولێر دەکات
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2024/01/amrica-matio-gutabej.jpg)
زێدپرێس
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە ئێران لە هەولێر ئەنجامیدان.
ماسیو میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە ئەمڕۆ ئێران لە هەولێر ئەنجامیدان و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکان دەکات”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، دەڵێ: “دژی هێرشە مووشەکییە بێباکەکانی ئێرانین کە گورزن بۆ سەر سەقامگیریی عێراق. پشتیوانیی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە هەوڵەکانیان بۆ هێنانەدی خواستی گەلی عێراق”.