هه‌واڵ

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى و سوپاسالارى توركیا كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ یاشار گوله‌ر وه‌زیرى به‌رگریى توركیا و مه‌تین گوراك سوپالارى توركیا كرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ باڵیۆزى توركیا له‌ عێراق ئاماده‌ى بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شی نێوانیان، دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران و بیروڕایان له‌باره‌یانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد.

بەگوێرەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: “هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌شى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌ و پاراستنى ئاسایشى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “داكۆكیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیى باش، دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌ ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.”

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button