هه‌واڵ

مامۆستایەکی زمانی کوردی بە ١١ ساڵ زیندانیکردن سزا درا

زێدپرێس

 

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوبەریی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە، بە ١١ ساڵ بەندکران سزا درا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر کەرەمی، بە تۆمەتی “درووستکردنی گرووپ بۆ تێکدانی ئاسایش” بە ١٠ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” بە یەک ساڵ بەندکران و بە کۆی گشتی بە ١١ ساڵ بەندکران سزا درا.

سەیوان ئیبراهیمی، لە مانگی گەلاوێژی ڕابردوو و لە دۆسیەیەکی دیکەشدا، لەلایەن دادگای تاوانەکانی شاری سنە بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە یەک ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە و لێدانی ٤٠ قامچی سزا درا.

سەیوان ئیبراهیمی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی، باسی هۆکاری سەپاندنی سزاکەی کرد کە ١٢ ساڵ بەندکرانە، “بەرپرسیارەتی لە ئەنجوومەنی نۆژین و چالاکییەکانی ئەم ئەنجوومەنە”، “پشتگیری لە خۆڕاگری هاوژینەکەی، زارا مەحەممەدی”، “بڵاو کردنەوەی وێنەی شەهیدان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان” و هەروەها، “هەبوونی پەیوەندی بە کەناڵی کورد تی ڤی” ناوبردووە و ڕایگەیاندووە کە لە هەبوونی ئەم کەناڵە ئاگادار نییە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...