شرۆڤه‌كه‌لتوور

نامەیەکی کراوە بۆ وەزیری ڕۆشنبیری؛ بەڕێزم تۆ ئاگات لە هیچ نییە!

ئاوات ئەحمەد سوڵتان

نووسەر و وەرگێڕ

 

دەڵێیت وەرە پێشانگاکە پڕ بکە لە کتێبی عەلمانی! بەڵام پێمان ناڵێیت بەچی؟ یان چۆن؟ هەموو دەرگاکانتان بەڕووی ئێمەدا داخستووە؛ هیچتان بۆ نەهێشتووینەتەوە. کوردستانی نوێیەکەت داوامان لێدەکات بۆی بنوسین بە (بەلاش). کوردساتەکەت ئامادە نییە بەرنامەمان لەگەڵ بکات. کتێبەکانمان بەخۆڕایی دەدەین بە دەزگاکانی بڵاوکردنەوە، هێشتا هەر نایانەوێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

قەت لەخۆتت پرسیوە: بۆچی کتێبی ئیسلامییەکان بەو چاپە جوان و نایابە دێتە دەرەوە؟ ئەوان پارەیان لەکوێ بوو؟ دیارە من گلەیی لەوان ناکەم، ئەوان بە ڕێکخراوی کاری خۆیان دەکەن و خزمەتی کادیرانی خۆیان دەکەن و خەڵک بەلای خۆیاندا ڕادەکێشن؛ نەک جارێک، سەد جار دەڵێم دەستیان خۆش بێت. کتێبەکانی ئێمە بۆ چاپ ناکرێن؟

تۆ دەزانیت پێنج ساڵ لەمەوبەر لە زانکۆی هەڵەبجە میوان بووم و خۆبەخشانە کۆڕێکم پێشکەش کرد. دوایی دکتۆرێکی ئەو زانکۆیە دەستی کرد بە جنێودان و گوتی “بێئەدەب”، “بیحورمەت” و زۆر شتی تریش. منیش پێم گوت “تۆ کەریت”، ئەو دکتۆرە شکاتی لێکردم و لە دادگای هەڵەبجە حاکم ئامادە نەبوو شایەتەکانم بانگ بکات تا بیسەلمێنم ئەو دەسپێشخەر بووە. زانکۆی هەڵەبجە تۆماری کۆڕەکەی ڕادەستی دادگا نەکرد، حاکم زۆر بە خێرایی بڕیاری شەش مانگ زیندانیکردنی منی دا، بەڵام ڕایانگرت. ئێستا ئەو دکتۆرە دیسان شکاتی لێکردووم و داوای ٢٥ ملیۆن دینار دەکات و ١٣ی مانگی داهاتوو حاکم بڕیار دەدات مانگانە چەندی بدەمێ.

 

بەڕێزم! ئێوە ئێمەتان وێران کرد، قەڵەمی ئێمەتان شکاند، هیچتان بۆ نەهێشتینەوە. یاساتان داناوە بۆ ئەوەی نەوێرین ڕەخنە بگرین؛ پۆلیس دەنێرنە سەرمان تا دەستگیرمان بکەن. زۆر شتی تریش

 

تۆ لە کوێیت؟ تۆ ئاگات لە چییە؟ چی لە حاڵی ئێمە دەزانیت. من تا ئیستا ١٠٤ کتێبی فەلسەفی و هزری ڕەخنەی ئایینییم بڵاوکردۆتەوە، بەڕاست تۆ دەزانیت من کێم؟ من ٣٧ کتێبی بڵاونەکراوەم لەناو لاپتۆپەکەمدا هەیە، هەرچەند بیری لێدەکەمەوە، دەروازەیەک شک نابەم بۆ چاپکردنیان.

بەڕێزم! ئێوە ئێمەتان وێران کرد، قەڵەمی ئێمەتان شکاند، هیچتان بۆ نەهێشتینەوە. یاساتان داناوە بۆ ئەوەی نەوێرین ڕەخنە بگرین؛ پۆلیس دەنێرنە سەرمان تا دەستگیرمان بکەن. زۆر شتی تریش.

بەڕاست جەنابی وەزیر، ئەگەر من بمەوێت بچمە لای وەزیرێک، بەڕێوەبەرێکی گشتی، بەرپرسێکی حزبی، دەبێت چەند چاوەڕێ بکەم؟ ئەی ئەگەر بانگخوازێکی ئیسلامی ئەوەی بوێت، چەند چاوەڕێ دەکات؟

کێ ئاگای لە ئێمەیە؟ کێ بیر لە ئێمە دەکاتەوە؟ بەداخەوە کەس!

تۆ دەزانیت پێشانگای ساڵی پار نزیکەی ٥٠ کتێبی منی نمایش کردبوو؟ بەڕاست من ئەگەر عەرەب بوومایە و لە بەغداد بژیامایە و ئەو کارانەم بکردایە، ئێستا خاوەنی چی بووم؟ باسی هاوڕێکانمت بۆ بکەم، کە هیچیان حاڵیان لە من باشتر نییە؟ بەڕاست ئەگەر هەموو وەزیر و بریکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەرپرسە حزبییەکانتان لە هۆڵێک کۆببنەوە و من بێمە بەردەمتان، چەند کەستان دەمناسێت؟

 

بەڕاست ئەگەر هەموو وەزیر و بریکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەرپرسە حزبییەکانتان لە هۆڵێک کۆببنەوە و من بێمە بەردەمتان، چەند کەستان دەمناسێت؟

 

بەڕێزم، تۆ دەزانیت (١٣٢) کەس لە دکتۆر و وانەبێژ و کارمەندانی زانکۆی هەڵەبجە شکاتیان لە من کردووە و دنیایەک تۆمەتی وەک (تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگا، نانەوەی دووبەرەکی، سوکایەتیکردن بە ئایین و زۆر شتی تریان داوەتە پاڵم). دەزانیت بەڵگەیان بۆ ئەو تۆمەتانە چییە؟ ئەمە بەڵگەکەیانە: چیرۆکی شێرزاد حەسەنم کردووە بە عەرەبی!

بڕوا ناکەیت، وا نییە؟ چونکە تۆ ئاگات لە هیچ نییە!

ئێوە ئێمەتان لەناوبرد، دەنگی ئێمەتان خنکاند، بێ ئەوەی بەخۆتان بزانن، ئێمە خەریکین جەنگەکە دەدۆڕێنین! کە دۆڕاشین، یەکەمین زەبر بەر ئێوە دەکەوێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...