دۆسیه‌هه‌واڵیاسای نه‌وت و گاز
ئاراستەکان

لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ، پاش ڕێککەوتنی سێقۆڵی نێوان هەردوو وەزارەت و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی هەرێم، لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ڕێککەوتن.

 

لەوبارەیەوە، ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ: “لە ماوەی ئەم 48 کاتژمێرەدا، دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.

 

ڕۆژی پێشتر، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، لە چوارچێوەی ڕاسپاردە و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ جێبەجێ کردووە.

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەشدا کە واژۆی بە سەرجەم کۆمپانیاکانی نێوخۆ و بیانی کردووە، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی کە تاوەكوو ئێستا ئەو ڕێککەوتنەی واژوو نەکردووە و بەگوێرەی وەزارەتەکەیش، واژۆنەکردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە “کاریگەری  لەسەر ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتمان و کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ نییە”.

 

ڕۆژی ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوتی کوردستان ڕێککەوتنێکی سێقۆڵییان واژۆ کرد بۆ دەستکردنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button