هه‌واڵ

بەهۆی شەپۆلی بارانەوە زیان بە چەندین پرد گەیشتووە

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، چەندین پرد لە پارێزگای هەولێر و دەڤەری گەرمیان زیانیان بەرکەوتووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی دوای نیوەڕۆ ڕۆژی هەینی سنووری پارێزگەی هەولێری گرتەوە، بەشێکی زۆری پردەکان و دیواری پاڵپشتیی ڕێگەوبانەکانی دەرەوەی شار، بەتایبەتی ڕێگا سەرەکییەکانی شەقڵاوە، هیران، هەنارە و کۆڕێ، زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.

وەزارەتەکە دەڵێ، “دەمودەست و لەژێر لێزمەی باراندا لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی هەولێر و ئاودێری تواندرا لە ماوەیەکی کەمدا ڕێگەکان پاک بکرێنەوە و گرفتی هاتوچۆ چارەسەر کراوە”.

لەلایەکی دیکەوە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ڕایگەیاند بەهۆی شەپۆلی باران بارینەکەوە چەندین پرد و پشتێنەی ڕێگا سەرەکییەکان تووشی زیان بوون، لە ناویاندا پشتێنەی ڕێگای کەلار-گردەگۆزێنە، فلکەی ناوچەی پیشەسازی کەلار، پردی ئیبراهیم خان و پردی عەوڵاقوت ڕێگای کەلار-کفری

جوتسایدی گەڕەکی ئاسوودە و گەنجان لە ڕزگاری و هەروەها بەشێک لە دیواری بینای قوتابخانەی داری‌ خلەی بنەڕەتی لەشاری کەلار لە گەڕەکی كەلاری كۆن ڕوخاوە.

بەگوێرەی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی ١٤ی شوبات تا ٩ی بەیانی ١٥ی شوبات بڕی ٢٣.٩ملم باران لە هەولێر و بڕی ١٠ملم لە کەلار و ١٦.٧ملم لە کفری باریووە. هەروەها لە کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی ١٥ی شوبات تا ٩ی بەیانی ١٦ی شوبات بڕی ١٨.٦ملم باران لە هەولێر و ٩٤.٢ملم باران لە کەلار و ٣٧ملم باران لە کفری باریووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...