ژینگه‌هه‌واڵ

وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی دریژکرایەوە

بەبڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی بۆ ٢٠ی حوزەیران درێژکرایەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرین ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی سروشت و سوودوەرگرتنی زیاتر لە گەرای ماسی، وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی بۆ ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ درێژکرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، داوای لە هاووڵاتییان و ڕاوچییانی ماسی کردووە، تا ئەو ڕێککەوتە خۆیان بەدووربگرن لە ڕاوکردنی ماسی لە دەریاچەی دوکان و زێی بچووک و ئاوی ڕووبار و چەمەکان، کە سەرچاوە ئاوییەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکە پێکدەهێنن.

ئەمساڵ وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی لە ٥ی ئاداری ٢٠٢٤ دەستی پێکرد و بڕیاربوو لە ١٥ی حوزەیران بەردەوام بێت، بەڵام جارێکی دیکە درێژکرایەوە. جگە لە بەنداوی مووسڵ، کە وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی تێیدا، لە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ەوە دەستی پێکردووە و تا ١ی تەممووزی ٢٠٢٤ دەخایەنێت و بەو شێوەیەش ڕاوکردن لە بەنداوی مووسڵ لە ٢ی تەمووزی ٢٠٢٤ ئاسایی دەبێتەوە.

وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی، پێوەستە بە وەرزی گەرادانانی ماسی و لەو وەرزەدا، ماسییەکان لە کەناراوەکان و هەروەها لە ئاوە تەنکەکان نزیک دەبنەوە بەمەبەستی گەرادانان.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...