ههواڵ
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
ئەمڕۆ یەکشەم، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەم، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بڕی ١٠٧ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئەمڕۆ یەکشەم ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە کردووە، دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دامودەزگاکانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دامودەزگایانەش ڕادەگەیەنرێت.